له ماوه‌ی دووساڵی ڕابردوودا، زیاتر له 40 هه‌زار هاوڵاتی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه، به ڕێگه‌ی نایاسایی وه‌ک په‌نابه‌ر ڕوویان له وڵاتانی ئه‌وروپا کردوه‌و له‌وێ له‌و که‌مپه‌کاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقیش له هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له ئێستادا کۆچی پێچه‌وانه‌ی په‌نابه‌ران ده‌ستی پێکردوه، به‌هۆی خراپیی ژیان و گوزه‌رانیان له که‌مپه‌کاندا و پێنه‌دانی مافی په‌نابه‌رێتی‌و تادێت ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه ڕووله زیادبوون ده‌کات که ده‌یانه‌وه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی کوردستان.
ده‌شڵێت: له‌ماوه‌ی ساڵ‌و 6 مانگی ڕابردوودا زیاتر له 4 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له دووساڵی ڕابردوودا، له کۆی 40 هه‌زار په‌نابه‌ری کورد، 160 که‌سیان له ڕێگه‌ی ئه‌وروپادا گیانی له‌ده‌ست دا و تائێستاش ته‌رمی 52 که‌سیان بێسه‌روشوێنه....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٢٠
News ID: 780003
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق له هه‌رێمی کوردستانی ئیراق ڕایگه‌یاند: ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ڕوویان له وڵاتانی ئه‌وروپا کردبوو، به‌هۆی خراپیی بارودۆخ و وه‌رنه‌گرتنی مافی په‌نابه‌رێتی، ژماره‌یه‌کیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی کوردستان.